گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە و گوتی ’’شەرمەزارم’’

2022.10.25 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە و گوتی ’’شەرمەزارم’’

ناس کورد-

کوێستان شێخ ئەکرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە فەرمی دەستیلەکارکێشایەوە و و داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیان كرد و گوتی، "خۆم بەشەرمەزار دەزانم نەمتوانی خزمەتی شارەکە بکەم".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان شێخ ئەکرەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (25ی تشرینی یەکەمی 2022) جەختیکردەوە کە دەستلەكاركێشانەوەكەی پەیوەندی بە بابەتی بەهەدەردانی زەوی و زارەوە نییە و دوورو نزیكیش لە دۆسیەی زەوییەكانی شارەوانی سلێمانی تێوەنەگلاوە.


گوتیشی، "لە ماوەكانی ڕابردوودا هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن نابەرپرسیارانە چەند هەواڵێكیان لەسەر من بڵاوكردەوە، گوایە دەست لە كار كێشانەوەی من پەیوەندی بە دۆسیەی زەوییەكانی شارەوانی سلێمانییەوە هەیە، بەڵام دوورو نزیك هیچ پەیوەندییەكم بەو بابەتەوە نییە، یاخود دەوترێت پەیوەندی بە دۆسیەی دابەشكردنی زەوییەوە هەیە لە سنوری هەڵەبجە، بەڵام ماوەی شەش ساڵە كە من دەستبەكاربووم یەك پارچە زەوی دابەشنەكراوە.،


ئاماژەی بەوەشكرد، "من لەسەر داوای خۆم ماوەی هەفتەیەكە نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەم ئاراستەی سەرووی خۆم كردووە، ئەوەش لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی، یەكەمیان كە من ماوەی شەش ساڵە لەو پۆستەدام كاتێك چوار ساڵم تەواوكرد لایەنی پەیوەندیدارم ئاگاداركرد كە پێم خۆشە كەسێكی دیكە لە جێگەم دابنرێت، بەڵام ئەو كات پێیان وتم جارێ‌ چاوەڕێ بكە، بەڵام وەڵامم نەدراوەتەوە منیش بەخواستی خۆم دەستم لەكار كێشایەوە".

 

"هۆكاری دووەمیش پەیوەندی بە ئاستی خزمەتگوزارییەوە هەیە، چونكە ئەو بودجەیەی بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكرێت "خۆم بەشەرمەزار دەزانم" لەبەردەم هاووڵاتیان كە نەمانتوانی پرۆژەی خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین،” کوێستان شێخ ئەکرەم وای وت.