ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ چوارشەممە لەکاتەکانی شەودا بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە 26-10-2022، لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری تاوە باران دەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکاندا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزتردەبنەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەنێوان 10 بۆ 28 پلەدا دەبن.