گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجوومەنی دادوەری ئێران بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگای کوردستان دەکات

2019.08.17 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجوومەنی دادوەری ئێران بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگای کوردستان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئێران، به‌دواداچوون بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كى حكومى پارێزگاى كوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات. . ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاوى كرده‌وه‌، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئێران، فه‌رمانیكردووه‌ به‌دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌كى  لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى  دادگا و ده‌سته‌ى چاودێرى كردنى ناوچه‌كه،‌ بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەکانی گەندەڵی لە پارێزگای کوردستان. . بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران، دوای سەردانێکی بۆ شاری سنە دێت کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامیداوە. . بەپێی زانیارییەکانی تەسنیم، لە سەردانەکەیدا بۆ سنە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى ئیدارى شاره‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و پرسى به‌دواداچوون بۆ بڵاو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌نێو ده‌زگاكانى سنوره‌كه‌دا  كه‌ له‌چه‌ند ڕاپۆرتێكى میدیاى ناوخوییدا ئاشكرا كراوه‌، باسکراوە. . پێشتر ژمارەیەک میدیای ئێران چەند بەرپرسێکی ناوچەکەیان لە تێوەگلان بە گەندەڵی تۆمەتبارکردبوو.