گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەبێتە هۆی کوێر بوون’’

لەبارەی خۆرگیرانەکە هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

2022.10.25 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی خۆرگیرانەکە هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتیان، لوقمان حەوێز، کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس، ڕایگەیاند، خۆرگیران هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکی ناوێت و دیاردەیەکی سروشتییە، بەڵام هەرگیز هەوڵی تەماشاکردنی خۆر مەدەن بەچاوی ئاسایی بۆ بینینی دیاردەی خۆر گیران، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی کوێربوونی بەردەوام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی لوقمان حەوێز: 

 

ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2022/10/25 خۆر گیرانێکی نیمچەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات بەڕێژەی نزیکەی 40%، خۆر گیرانەکە کاتژمێر 1:06 ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان دەست پێدەکات و کاتژمێر 2:23 ی پاش نیوەڕۆ دەگاتە ئەو پەڕی... 

 

لەبەر ئەوەی خۆر گیرانەکە تەواو و پڕ نابێت بۆیە ئەگەر لە ڕێگەی چاویلکەی تایبەتیەوە نەبێت نابینرێت و هەستی پێناکرێت، لەکاتی ئەوپەڕی خۆر گیرانەکە ئەگەر بەچاویلکەی تایبەت بە بینینی خۆر گیران تەماشای خۆرتان کرد دیمەنەکەی وەکو ئەو وێنەیەی ئێرە دەبێت کە لەگەڵ ئەم پۆستە دامناوە...

 

ئەم خۆرگیرانە لە نزیک جەمسەری باکور پڕ و تەواو دەبێت، لە ناوەڕاستی ڕووسیا خۆرگیرانەکە دەگاتە 80%، لە ووڵاتی چین دەگاتە 70%، لە سوید و نەرویج و فنلەنداش 62% ی خۆر دەگیرێت...

 

دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە خۆر گیران دیاردەیەکی تەواو سروشتیە و هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکی ناوێت، بەردەوام ڕوویداوە و ڕوودەدات، ئەو کاتە ڕوودەدات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و هەسارەی زەوی و سێبەرەکەی بەر چەند ناوچەیەکی سەر هەسارەی زەوی دەکەوێت بۆیە لەو ناوچانە خۆرگیران بۆ دیدی مرۆڤ ڕوودەدات....

 

تێبینی: هەرگیز هەوڵی تەماشاکردنی خۆر مەدەن بەچاوی ئاسایی بۆ بینینی دیاردەی خۆر گیران، ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی کوێربوونی بەردەوام...