ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لەکاتی خۆرگیرانەکەدا ناوەندەکانی خوێندن ڕێنوێنی کراون ڕێگەنەدەن قوتابیان و خوێندکاران تەماشای خۆر بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان لە دەوامی نیوەڕوان ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن کە لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن."
بەپێی ڕاگەیەنراوی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی هەرێم، لەو كاتەی مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان بە چاوی ئاسایی تەماشای خۆرگیرانەکەی سبەینێ سێشەممە نەکەن و پێویستە چاوێلکە بەکاربهێنن.
هەروەها یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان داوا له هاووڵاتیان دهكات لە خۆرگیرانەکەی سبەینێدا نزای خێر و تەوبە بکهن و نوێژی خۆرگیرانیش ئهنجامبدهن.