ناس كورد-
یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان داوا له هاووڵاتیان دهكات لە خۆرگیرانەکەی سبەینێدا نزای خێر و تەوبە بکهن و نوێژی خۆرگیرانیش ئهنجامبدهن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان له پەیامێکدا دەڵێت، "پێویستە رەچاوی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی بكرێ، راستەوخۆش سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین."
زیاتر بخوێنەوە: تەندروستی لەبارەى خۆرگیرانەکەی سبەینێ هۆشداری دەدات
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت رۆژی سێشەممە 25ی10ی2022 خۆرگیرانی جوزئی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە رووبدات، کە دیاردەیەکی سرووشتی و گەردوونییەو، بەپێی زانییارییەکانی تایبەت بە بواری فەلەکناسی لەکاتژمێری (1:06) يەك و شەش دەقيقەی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێری (3:35) سێ و سی و پێنج دەقیقە بەردەوام دەبێت و خۆرگیرانەکەش رێژەییە.
لەژێر رۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری ئازیز (درودی خوای لەسەر بێت) باسی لەو دیاردە کردووە و دەفەرموێ: (إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنَّهُمَا آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُمَا فَقُومُوا فَصَلُّوا)رواه البخاری.
گرنگە لەم کاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆر بکرێت.
هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران بکرێ، کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین، هەروەک پێویستە وەک رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی، راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی10ی2022