گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەى دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

2022.10.24 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەى دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

ناس کورد-

نەرمین مەعروف، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا و ئەندامی لیژنەی دارایی دەڵێت، "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان، پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، لە وەڵامدا کە لە دووتوێی ڕاپۆرتێكدا ناردوویانە جەختەکاتەوە کە بە نیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بکات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەرمین مەعروف ئەو ڕاپۆرتەی خستووەتەڕوو کە بانکی ناوەندی ناردوویانە بۆ لیژنەکە و دەڵێت لەبەر چەند هۆکارێک نرخەکەی دانابەزێنن؛

یەکەم: نرخی ئێستای دۆلار کۆمەڵێک دەرەنجامی پۆزەتیڤی هەبووە و تارادەیەکی باش كورتهێنانی لە بودجەی حکومەت کەمکردووەتەوە وێڕای ئەوەی حکومەت لەو رێگەیەوە توانیویەتی بەشێك لە قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیشی بداتەوە.


دووەم: گۆڕانكاریكردن لە نرخی دۆلار لەماوی لێک نزیکدا ناجێگیری دروستدەکات لە بازاڕی دراو و دەبێتە مایەی بێ متمانەیی بە دینار و دروستکردنی كاریگەریی خراپ لەسەر چالاکی ئابووری و رەوشی وەبەرهێنان و زیادبوونی چالاکی مضاربە بە دراو.


سێیەم: دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی بەرهەمی خۆماڵی و کەمکردنەوەی خواستە لەسەر هاوردەی بیانی.


نەرمین مەعروف دەشڵێت، "سەبارەت بە کاریگەرییە خراپەکانی نرخی ئیستای دۆلار لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك بەتایبەت بۆ كەمدرامەتەكان، بانکی ناوەند پێی وایە دەکرێت حکومەت لەرێگەی بەخشینی کۆمەک و هاوكاریی بۆ ئەو توێژانە وە هەروەها لەرێگەی باشترکردنی کۆبۆنی خۆراک کاربکات بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەک گێڕانەوەی بۆ نرخە کۆنەکەی."

May be an image of textMay be an image of ‎text that says "‎إجابة البنك المركزي العراقي المرفقة بكتابه المرقم 181 في 2022/10/12 الموجه إلى السيد النائب الأول لرئيس مجلس النواب المحترم من الجدير بالذكر أن قرار تغيير سعر الصرف هو قرار وطني استراتيجي غير مرتبط بظروف مرحلية وأنَ النتائج السلبية التي تكون نتجت ،عنه يمكن تلافيها بإجراءات مالية وحكومية لدعم الفئات ،الهشة وتحسين مفردات البطاقة ،التموينية وليس النكوص عن هذا القرار .المهم اعلام النائب د نرمين معروف‎"‎