گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم گەیشتنەوە سلێمانی

2019.08.17 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم گەیشتنەوە سلێمانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە یەکەمین کاروانی حاجیانی کورد گەڕانەوە هەرێمی کوردستان. . بەیانی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019،  کاتژمێر 8:55 خولەک یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان، دوای زیاتر لە 40 ڕۆژ مانەوەیان لە وڵاتی سعودیە گەڕانەوە هەرێم. . پەیامنێری ناس کورد، لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە کە ڕووماڵی گەڕانەوەی حاجیانی دەکرد ڕایگەیاند، سەرجەم حاجیەکان دانیشتووی سنوری سلێمانی و دەوروبەرین، تەندروستییان باشە. . ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ناس کورد رایگەیاند "لەم کاروانەی حاجیاندا  376 حاجی گەڕاونەتەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوشدا گەڕانەوە حاجیانی دیکەی هەرێم بەردەوام بێت". . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد هەر ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ دووه‌مین کاروانی حاجیانی هەرێم لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە کە ژماره‌یان 417 حاجییە دەگەنەوە خاکی هەرێمی کوردستان. . لە وەرزەی ئەمساڵی حەجدا، نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس لەسەرتاسەری جیهانەوە بەشداربوون و نزیکەی 56 هەزار کەسیان لە عێراقەوە بوون، هەروەها حەوت هەزار و 130 کەسیش لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستى بەجێگەیاندنى حەج سەردانی سعوودییەیان کردبوو. . https://www.facebook.com/naskurd/videos/407437826560767/