گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی وەزارەتەکان

یەکێتى: بۆ پشکى خۆمان روومان لە سودانییە نەک پارتى

2022.10.24 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى: بۆ پشکى خۆمان روومان لە سودانییە نەک پارتى

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى جەختدەکاتەوە، حزبەکەى چاوى لە دوو وەزارەتى کابینەکەى سودانییە و بۆ ئەوەش روویان لە سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوە نەک پارتی، چونکە ئەوە حکومەتی پارتی نییە تا داوای وەزارەتی لێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵلا (24-10-2022) بە میدیاى حزبەکەى وت "بەشێکی زۆری پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا لەسەر دوو بنەمایە، ھەم لەسەر دەنگ و ھەم لەسەر سەنگ، واتە ھەم لەسەر ژمارەی کورسییەکان و ھەم لەسەر سەنگی سیاسی لایەنە سیاسییەکانیش".

 

وتیشی "بەگوێرەی ئەو بەرکەوتنانە بێگومان چوار وەزارەت بەر کورد دەکەوێت و لەناو کوردیشدا وەکو یەکێتیی پێمان وایە دوو وەزارەت شایستەی یەکێتییە".

 

ستران عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە قسە و قسەڵۆک زۆرە "وەکو چۆن لە مەسەلەی سەرۆکایەتی کۆماردا ھەمان ئەو گەڤکردن و خۆگیڤکردنەوە ھەبوو، بەڵام سەرەنجام پۆستەکە بۆ یەکێتیی یەکلایی بووەوە، پێمان وایە بۆ مەسەلەی بەرکەوتەی یەکێتیی لە وەزارەتەکانیشدا سەرکەوتوو دەبین".