ناس کورد-
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێم لیستێکی تری زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بۆ مینحەى موچەی بەردەوام راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەرێکەوتی ۲۰۲۲/۱۰/۲٤ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٥۷۸) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ موچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە.
بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
٤-پەیرەوی ژمارە ۸ی ساڵی ۲۰۲۰ ڕەچاو دەکرێت بۆ خەرجکردنی مینحە و شایستە بوونیان.