گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەرجەکانی گەشتکردن بەبێ ڤیزا بۆ ئێران ئاشکرا کران

2022.10.24 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەکانی گەشتکردن بەبێ ڤیزا بۆ ئێران ئاشکرا کران

ناس کورد-

وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران دەڵێت، بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام چەند مەرجێک ھەن بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا، لەوانەش نابێت پاسپۆرتی گەشتیار کەمتر لە شەش مانگی مابێت و کارت و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناش پێویستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان حەسەن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران (دووشەممە 24-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وتووە، "لە دوێنێوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا کەوتووەتە واری جێبەجێکردن و ھاووڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا ھاتوچۆ بکەن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێراندا، تەنیا لە کاتی گەشتکردن پاسپۆرتی خۆیان دێنن و لێرە مۆر دەکرێت و دەتوانن بۆ ماوەی مانگێک لە وڵاتی ئێران بمێنەوە، بەپێچەوانەوەش ھاووڵاتییانی ئێرانی لە ھەرێمی کوردستان دەمێننەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ھاووڵاتییانەی سەردانی ئێران دەکەن دوای مانگێک دەبێت دیسان لە تارانەوە پاسپۆرتیان نوێ بکەنەوە، ئەگەر بیانەوێ زیاتر لە مانگێک بمێننەوە، ھەر پاسپۆرتێک شەش مانگی ماوەی بەسەرچوونی مابێت ناتوانێت گەشتی پێ بکات.''

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەو ھاووڵاتییەی گەشت دەکات، پێویستە ڤیزاکارتی ڤاکسینی لەگەڵ بێت و دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت، یان دەبێت پشکنینی لا بێت، بەپێچەوانەوە بەبێ ڤاکسین و پشکنین ڕێگەی گەشتکردن بە ھیچ کەس نادرێت، ھەڵگرتنی ڤیزاش کاریگەریی دەبێت لەسەر ھاتوچۆی ھاووڵاتییان.''