ناس کورد-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست لە شەش مانگی ڕابردوودا دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 900 دینار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی (دووشەممە 24-10-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ دووشەممە نرخی 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 900 دینار."
وتیشی، "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی دۆلار، پێکهێنانی حکومەتی عێراقە کە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە حکومەتی نوێ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێنێت، بەڵام من پێموایە ئەوە ئەگەرێکی لاوازە و بەمزووانە بانکی ناوەندی ئەو بڕیارە نادات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو هۆکاری دیکەش هەن کە ئەویش خستنەڕووی زیاتری دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە،، واتە دۆلار لە بازاڕدا زۆرە، هەروەها کەمبوونەوەی چالاکییە بازرگانییەکانیش لە عێراق و هەرێم هۆکارێکی دیکەیە."