گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بڕێک نەوت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات

2022.10.24 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بڕێک نەوت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات

ناس کورد-

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان کۆبووەوە و بڕیاری دا،بڕێک سوتەمەنی بۆ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان دابین بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2022/10/24، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان کۆبووەوە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، ئاوت جەناب ڕایگەیاند، "ئێوە چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئێمەن بۆیە پێویستە بە هەموومانەوە پێداویستیەکانتان بۆ دابین بکەین، بێ هیچ دوو دڵیەک ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی دابێت جێبەجێی دەکەین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا، بڕێک سوتەمەنی بۆ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان دابین بکات.