گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداریی توند دەدات

2022.10.24 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداریی توند دەدات

ناس کورد-

نوێنەری تەندروستی لەلیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بەخاوەن مارکێت و فرۆشتگای خوێندنگاکان دەدات و دەڵێت؛ لەکاتى فرۆشتنى خواردنى قەدەغەکراو روبەڕوی رێکاریی یاسایی توند دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. باوان عەبدولڕەحمان لە راگەیەنراوێکدا وتى "ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەیان پێدراوە لە فرۆشتگای خوێندنگەکان بفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکان کراوە، بەدەر لەو لیستە هەر خواردن و خواردنەوەیەک بەخوێندکاران بفرۆشرێت، خاوەنی فرۆشتگاکە روبەڕوی سزادەکرێتەوە".

 

سەبارەت بەپاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی، د. باوان وتیشی "لەرێگەی راگەیاندنەکان و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، سەرجەم مارکێتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڤایپ، پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە".

 

د. باوان عەبدولڕەحمان داوا لە دایکان و باوکان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.