گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمەڵ ئەگەرێک بۆ مانەوەى لە پەرلەمان ئاشکرادەکات

2022.10.23 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ ئەگەرێک بۆ مانەوەى لە پەرلەمان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە ئەگەری مانەوەیان لە پەرلەمان لە دوای 6ی مانگی داهاتوو بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵا لایەنە ناڕازییەكان پێکدەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنەکە (23-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکى نەتەوەیەکگرتووەکان  بارودۆخی ئێستای هەرێم و بەتایبەتی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێکردووە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، لە ئەگەری مانەوەیان لە پەرلەمان لە دوای 6ی مانگی داهاتوو بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵا لایەنە ناڕازییەكان لەم دۆخە سیاسیە خراپەی حوكمڕانی پێك دەهێنین و هەماهەنگی و كاری هاوبەشیان دەبێت لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد.

 

شاندەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە (لینارت نیكۆلیێ‌، موینارادزی مۆستی، بڵند حسێن) پێك هاتبوون و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئێستای هەرێم و بەتایبەتی پەرلەمانی كوردستان كرا.

 

فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆبوونەوەكەدا ڕونی كردەوە: لە ئەگەری مانەوەمان لە پەڕلەمان لە دوای 6ی مانگی داهاتوو بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵا لایەنە ناڕازییەكان لەم دۆخە سیاسیە خراپەی حوكمڕانی پێك دەهێنین و هەماهەنگی و كاری هاوبەشمان دەبێت لەسەر ئەو پرس و بابەتانەی پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە.

 

داوای لە شاندەكەش كرد "بەهۆی نیگەرانی خەڵك لە بارودۆخەكە و پێوسیتی گۆڕانكاری لە هەرێمدا نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا".

 

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە بەرانبەر خستنە ڕووی دۆخی خراپی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی ئاسایش، سوپاسی جنین بلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانی لە عێراق كرد.