ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێدا شەپۆلێکی کورتی باران بارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و دواتر کۆتایی بێت، هاوکات ئەگەرێک هەیە کە لە کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی "کەشوهەوای کوردستان" ڕایگەیاند، "سبەینێ لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێکی گەرمیان ئەگەری نمە باران هەندێک شوێن بارانەکە باش دەبێت، ڕێژەی پێشبینی باران لەنێوان 1 بۆ 5 ملم دایە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران ئەگەری بارانی تا ڕادەیەک باش هەیە ڕێژەی پێشبینی باران لەنێوان 2 بۆ 8 ملم باران هەیە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو. "لە سنوری هەولێر و دهۆک و کەرکوک ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک باران لەناوچەی دیاری نەکراو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەگەرێک هەیە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین لە کۆتایی هەفتە ناوچەکانمان بگرێتەوە."