ناس کورد-
دژە تیرۆرى عێراق دەستگیرکردنى حەوت داواکراوى تیرۆرى لە هەولێر و سلێمانى و کەرکوک بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى دژە تیرۆر (23-10-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەهەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى هەرێم، سێ داواکراوى تیرۆر لە هەولێر و یەکێکى تر لە سلێمانى و سیانى دیکەش لە کەرکوک دەستگیرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها سەرکردەیەکى دیکەى داعش بەناوى "ئەبو حەمزە" لەکەرکوک دەستگیرکراوە و دواتر وردەکاریی لەبارەیەوە رادەگەیەنرێت.