ناس کورد-
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە سیاسییە هاوبەشەکان لە حکومەتی داهاتوودا و دەڵێت، "چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی ئەو هێزانە بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی نوێی هاوپەیمانی بەردەوامە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕوونیدەکاتەوە کە چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوەیە کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراویش سەرۆکایەتی دەکات.
دەشڵێت، "ڕاگهیاندنی فهرمی ناوی کاندیدەکان دوای كۆتایی هاتنی چاوپێكهوتنهكان بڵاودەکرێتەوە".