ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (یەکشەممە 23-10-2022) ڕایگەیاند، "سەبارەت بەدوا کەوتنی دابەشکردنی بەشەئاردی هاووڵاتیان هەرئێستا بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی پێی ڕاگەیاندم کە دواکەوتنی دابەشکردنی ئارد بەهۆی پێنەدانی گەنمەوە بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری ناوبراو وەزارەتی بازرگانی ڕەزامەندی نیشاندا لەهەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنەوەی بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیان."