گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی ڕوونکردنەوەی دا

2022.10.23 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی و تێستی مەینۆشی، بەڵام ئەو دەنگۆیانە نادروستن، دەشڵێت، لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچی هیچ کاریگەری ناکاتە سەر کاروباری هاتوچۆ، چونکە ئەفسەرانی هاتوچۆ بە پسوڵە تۆماری دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (یەکشەممە 23-10-2022) ڕایگەیاند، "لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک هەوالێک بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆیی PDA و کشاندنی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو هەواڵە نادروستە لەبەرئەوەی یاسای هاتووچۆ ڕێگای داوە بە تۆمارکردنی سزای سەرپێچی هاتووچۆیی لە کاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەکەن، لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچی ئاماژەپێدراو هیچ کاریگەری ناکاتە سەر کاروباری هاتووچۆ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەبارەت بە کێشانەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی بەهیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕاست نییە و سەرجەم ئامێرەکان کاران وە پاڵپشت بە یاسا لەکاتی پێویستدا بەکار دەهێندرێن." 

 

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، "داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز بایەخ نەدەن بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە وە بەردەوام بن لە پابەند بوونیان بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ."