ناس کورد-
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ترلیۆنێک و 261 ملیار دینار قەرزیان لای هاوبەشانی کارەبایە، دەشڵێت، وێستەگەیەکی نوێی کارەبا دەکەنەوە و پێدانی کارەبا زیاد دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 23-10-2022) ڕایگەیاند، " ملیۆنێک و 800 هەزار بەشداربووی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەن و بڕی ترلیۆنێک و 261 ملیار دینار قەرزی کارەبایان لەسەرە."
وتیشی، ئەو بڕە قەرزە هەمووی لەسەر هاووڵاتیان نییە، بەڵکو بەشێکی لەسەر شوێنە بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵی و فەرمانگە حکومییەکانە، لەو بڕە 246 ملیار دینار لەسەر فەرمانگە حکوومییەکانە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، "لە مانگی داهاتوودا وێستگەیەکی نوێی کارەبا لە شارۆچکەی بازیان لە سلێمانی بە توانای 500 مێگاوات دەکەوێتە کار، ئەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەکات".