گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

هۆکاری کردنەدەرەوەی سەرۆکی پێشووی چین لە کۆنگرەی حزبی شیوعی ئاشکرا کرا

2022.10.23 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری کردنەدەرەوەی سەرۆکی پێشووی چین لە کۆنگرەی حزبی شیوعی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

میدیای فەرمیی چین دەڵێت، هۆ جینتاو، سەرۆکی پێشووی چین "دۆخی باش نەبووە" کاتێک دوێنێ شەممە بە شێوەیەکی کتوپڕ هۆڵی کۆنگرەی حزبی شیوعی چینی بەجێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ شەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2022، لە سەرەتای کۆتا ڕۆژی کۆنگرەی حزبی شیوعی چینی، دوو کەس هاتن و بە زۆر قۆڵی هۆ جینتاویان گرت و بردیانە دەرەوەی هۆڵەکە.

 

ئاژانسی هەواڵیی چینی نوێ ڕایگەیاند، هۆ جینتاوی 79 ساڵە سور بووە لەسەر بەشداریکردن لە کۆنگرەکە سەرباری خراپی دۆخی تەندروستی، چونکە ئەو پێویستی پشوو هەبووە، بۆیە تیمەکەی دەستیان گرت و بردیان بۆ هۆڵی پشوودان، ئێستا ئەو زۆرباشترە."

بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە کە هۆ جینتاو دەیەوێت دەست بۆ چەند لاپەڕەیەک ببات بەڵام شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چین ڕێگەی نادات بیبات.

 

هەر لە کۆنگرەکەدا بۆ سێیەم جار شی جین پینگ بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا و ئەمەش لە مێژووی چیندا بێ پێشینەیە.