ناس کورد-
هێڵی ئاسمانیی سعودیە دوو سەرپێچی لە گەشتی فرۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە تۆمار دەکات و عێراق لەبارەی ئەم سەرپێچییە ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداری توندی پێدەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق نوسراوێکی فڕۆكهخانهی جده و مهدینهی سعودیهی ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کەرکوک کردووە و تیایدا ئاماژە بە دوو سەرپێچی دەکات کە لە یەکەم گەشتی فرۆکەخانەی کەرکوک بۆ مەدینە تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتەی کەرکووک IF1115 لە لیستی گەشتەکان تۆمارنەکراوە و هەروەها فرۆکەخانەی مەدینەش ئاگاداری پێشوەختە نەبوون لەبارەی گەشتەکە و پاسپۆرتی گەشتیاران و تەنانەت تیمی فرۆکەکەش تۆمارنەکراون.
لە نوسراوەکەدا هۆشداری توندیش دراوەتە هێڵی ئاسمانیی عێراق هەڕەشەی گرتنەبەری سزا دەکات لە بەرامبەر ئەو سەرپێچییەدا و داواکراوە ئەو هەڵانە دووبارە نەکرێنەوە.