ناس کورد-
لەدوای ناجێگریی تەندروستیی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، بڕیاردراوە ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشێک لە میدیاکانی یەکێتی لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له یه‌كێتی (شەممە 22-10-2022) بڵاویانکردەوە، " بڕیاردراوە ئاكام عومه‌ر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێردرێت."
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەندروستیی ئاکام عومەر ناجێگیرە و ئەو فڕۆکەیەی کە دەیگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەكانی تێدایە.
ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه لە سنوری کفری بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌كانی كۆماندۆدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا نەقیبێک گیانی لەدەستدا و چەند ئەندامێکی دیکەی هێزەکەش برینداربوون کە یەکێکیان ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکەیە و برینەکەی سەختە.