ناس کورد-
بەرێوەبەری سەنتەری كلوذا بۆ تویژینەوە و ڕاپرسی، نوری مالیکی هەڕەشەی لە پارتی و سەروەری کردووە، ئەگەر ڕێکنەکەون لەگەڵیان ئەوا بەبێ ئەوان دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە بەرنامەی حکومەتی نوێ ئەنجام دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا د. باسل حسێن، بەرێوەبەری سەنتەری كلوذا بۆ تویژینەوە و ڕاپرسی (شەممە 22-10-2022) ڕایگەیاند، نوری مالیکی هەڕەشەی لە پارتی و هاوپەیمانیی سەروەریی سونەکان کردووە ئەگەر لەگەڵیان ڕێکنەکەون ئەوا چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ ئەوان و لەگەڵ عەزم و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر بەرنامەی حکومەتی نوێ و ناوی وەزیرەکان دەدەن."
لەدوای کۆتاییهاتنی کێشمەکێشی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئێستا ناکۆکی لایەنەکان گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.
بەوتەی د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەم هەفتەیەدا حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.