کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزهكانی پاراستنی گهل کوژرانی 10 سەرباز و ئەندامێکی میتی توركیای ڕاگەیاند کە لە چەند چالاکیەکی گەریلاکاندا کوژراون. . ئەمڕۆ، هەینی 16ی ئابی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو له ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باكوری كوردستان، هێزێكی سوپای توركیا كراوهته ئامانج و لە ئاكامداحەوت سەرباز كوژراون". . ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە "تەرمی دوان لەو سەربازانەی دوێنێ کوژراون، كەوتوهتە دەستی گەریلاکان". . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ههر دوێنێ لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ، كاروانێكی دیکەی سەربازیی سوپای توركیا كە بەرەو سەربازگەكانی ئەو ناوچەیە ڕۆیشتوه، لەلایەن گەریلاكانەوە كراوەتە ئامانج و لەوێش دوو سەربازی سوپای تورکیا و کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون". . ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە باسی لەوەشکردوە "لە ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردووش، لە ئامەد ئۆتۆمبێلێكی ئەندامانی دەزگای ههواڵگری میت لەلایەن گەریلانەوە كراوەتە ئامانج و ئەندامێكی میت كوژراوە و سێ دیكەش برینداربوون". .