ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، دووسبەی دووشەممە، شەپۆلێکی بارانی بچڕ بچڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێریش ئەگەری بەفربارین هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەمە ٢٣-١٠-٢٠٢٢ کەشی ھەرێم بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی چوار تا پێنج پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دووسبەی دووشەممە ٢٤-١٠-٢٠٢٢ لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە تا کاتەکانی ئێوارە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای سوور و ئاسمانی ھەرێم بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلە و ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر هەیە."