ناس کورد-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، بۆ حكومەتی نوێی عیراق كارنامەمان پێشكەشكردوە و دوو وەزارەت پشكی یەكێتییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (22ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕاگەیاند، یەكێتی چەند بنەمایەكی نەگۆڕی لە كاری سیاسیدا هەیە و لەڕێگەی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، كارنامەیەكی پێشكەشكردووە لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوری عیراق.
وتەبێژی یەكێتی ئاشكراشیكرد، پشكی كورد لە حكومەتی داهاتوودا چوار وەزارەتە، كە وەزارەتێكیان سیادییە و پێشبینی دەكەین یەكێتی دوو وەزارەتیان وەربگرێت، لەگەڵ ژمارەیەك دەستەو بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی لە حكومەتی داهاتوودا.