ناس کورد-
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە جلی گونجاو و گەرم بکەنەبەریان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئالان حەمەسەعید لە پەیامێکدا بۆ دایکان و باوکانی خوێندکاران و قوتابیان (22ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "لە ئێستادا کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبونەوەن، ئاگاداری منداڵەکانتان بن بە جلوبەرگێکەوە بیانێرن بۆقوتابخانە کە بەهۆی گۆڕانی ئەو کەشوهەوایەوە توشی ئەنفلۆنزا نەبن."
دەشڵێت، "هەروەها لەناوماڵ و دەرەوەشدا ئاگاداریان بن، چونکە جیالەوەی منداڵەکەت توشی ئەنفلۆنزا دەبێت منداڵانی دیکەش توش دەکات، بەهیوای سەلامەتی و تەندروست و ساغیتان."