لە لێکۆڵینەوەکاندا، ژنەکە کە تەمەنی 39 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای دمیاتە لە باکوری ئەو وڵاتە گوتوویەتی کە زۆرێک لە وێنە و ڤیدیۆکان بە ئاگاداری خۆی گیراون و هەندێکیشی بەبێ ئاگادار و زانینی ئەو گیراون.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی القاهرة 24، ژنەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا گوتوویەتی کە هەشت ساڵ لەگەڵ پیاوەکەیدا پێکەوەبوون، بەڵام لە ساڵی کۆتاییدا کێشە و ناکۆکی کەوتووەتە نێوانان بەهۆی گرتنی وێنە و ڤیدیۆی سێکسی.
جەختیکردووەتەوە کە کاتێک ئەو هەڵسوکەوتەکەی ڕەتکردووەتەوە، پیاوەکەی زۆری لێداوە و سوکایەتی پێکردووە، دەشلێت، "دوای جیابوونەوە، بە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە هەڕەشەی لێکردم ئەگەر نەچمەوە بۆلای."
دەشڵێت، "پێی وتم کە چیتر ناتوانی سەرت لای خەڵکی بەرزبکەیتەوە، چونکە وێنە و ڤیدیۆ و رەقەمەکەت لە ماڵپەڕە سێکسییەکان بڵاودەکەمەوە، تۆمەتباریشی کردم بەوەی پەیوەندی ناشەرعیم هەیە لەگەڵ ئەو پارێزەرەی کە بۆ کەیسەکەم گرتبووم."
ڕاشیگەیاند، "دانیشتنێکی عەشایەری بەڕێوەچوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام ئامادەبووان کردیان بە شەڕ، دوای ئەوە چووینە دادگا، لەسەر ئەوە سوڵح کرا کە جارێکی تر وا نەکات."
ئەو ژنە قوربانییە دەشڵێت، "بەڵام دوای سوڵحەکەش، هێشتا بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە."