گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بۆ بارانبارینی ئەمشەو بڵاوکردەوە

2022.10.21 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بۆ بارانبارینی ئەمشەو بڵاوکردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە زاخۆ بووە و دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو باران بارین بەشێوەی نمە بارانى پچڕ پچڕ بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (هەینی 21-10-2022) ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکرێت ئەمشەو باران بارین بەشێوەی نمە بارانى پچڕ پچڕ بەردەوام بێت و ئەگەریش هەیە لە هەندێک ناوچە بارانى مامناوەند ببارێت کە هەورە بروسکەشی لەگەڵ بێت، بەتایبەت لە کاتەکانى دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێژەی باران بارینى ئەمڕۆى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم، بەمشێوەیە بووە: 

 

هەولێر 1.8 ملم

خەبات 0.2 ملم

شەمامک 0.3 ملم

پیرمام 2.6 ملم

سلێمانى  دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ 14.2 ملم

بامەرنێ 3.0 ملم

بازیان 0.2 ملم

سۆران 1.4 ملم

کانى ماسى 2.6 ملم

حاجى ئۆمەران 11.8 ملم

کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ