گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

2022.10.21 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیارن بەشداری بکەن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست و دەڵێت، پێویستە لە ماوەی ٢٤ کاژێردا زانیارییە داواکراوەکان تۆمار بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 





دەقی ئاگادارییەکە:



بۆ ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن بەشداری بکەن لە تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست(placement test) ، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

١. ئەو بەڕێزانەی کە هەژماریان درووست کردووە بەڵام زانیارییەکانیان تۆمار نەکردووە، پێویستە لە ماوەی ٢٤ کاژێردا زانیارییە داواکراوەکان تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە هەژمارەکانیان دەسڕێتەوە و مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکە نابێت.

۲.ناوی بەشداربوو بە کوردی و بە ئینگلیزی دەبێت بە هەمان ڕێنووسی ناو پاسپۆرت بێت و بەرواری لە دایک بوون و وردەکارییەکانی بڕوانامەش بە هەمان شێوە.

۳. ئەو فایلانەی کە هاوپێچ دەکەن لای خۆتان سەیری بکەن پێش ئەوەی بینێرن چونکە هەندێکیان ڕوون نیە و پیشان نادرێت وەک  پاسپۆرت و کۆتا بڕوانامە و پشتگیری شوێنی کار کە بۆ میلاکی خوێندنی باڵایە.

٤.ئەگەر ماستەر یان دکتۆرات لە دەرەوەی وڵات خوێندووە فەرمانی وەزاریی یەکسانکردنی بڕوانامە دابنێ وە ئەو زانیارییانەی داوا کراون پێویستە هاوشێوەی بەڵگەنامەکان بن لە کاتی هەبوونی هەر هەڵەیەک هەژمارەکە وەر ناگیرێت.

٥.لە بڕگەی ئاستی پێویست بۆ بڕوانامە بەشێک هەڵەیان کردووە داوای ئاستی (Intermediate)یان کردووە

بۆ زانیاریتان تەنها دکتۆرای بەشە زانستی و پزیشکیەکان پێویستی بەو ئاستە هەیە گشت پسپۆڕی و بەشەکانیتر بە ماستەر و دکتۆرا و نازناوی زانستی پێویستی بە ئاستی (Pre-Intermediate) دەبێ

پێش ئەوەی دەست بکەین بە پەسەند کردنی داتاکان دەتوانن گۆڕانکاری لە بڕگەکان بکەن.

٦. تکایە لە کۆتایی پێشکەش کردنی زانیارییەکان، هەژمارەکە پشتڕاست بکەنەوە، کە لە بەشی خوارەوە چوارگۆشەیەکی بچووک هەیە و پێویستە کلیکی لەسەر بکەن.

بە هیوای سەرکەوتن

سەنتەری زمان و  کەلتور  زانکۆی سلێمانی 

۲۱/١٠/٢٠٢٢