ناس کورد-
بەرێوەبەری سەنتەری كلوذا بۆ تویژینەوە و ڕاپرسی ئاشکرای دەکات، عەسایبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لەسەر دوو پۆستی ئەمنی لە كێبەركێدان لە حكومەتی سودانی
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا د. باسل حسێن، بەرێوەبەری سەنتەری كلوذا بۆ تویژینەوە و ڕاپرسی (هەینی 21-10-2022) ڕایگەیاند، عەسائیبی ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرکردایەتی دەکات، داوای پۆستەکانی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانیی کردووە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پشکی وەزاری لە حکومەتی نوێی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا، کەتیبەکانی حزبوڵا چوونەتە نێو کێبڕکێکەوە و داوای پۆستی دەزگای هەواڵگرییان کردووە، بەوەش ناکۆکی لەنێوان ئەو دوو هێزە شیعەیە دروست بووە.
محەمەد شیاع سودانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاسپێردراوە و ڕۆژی پێنجشەممەش 21-10-2022، سەرۆک کۆماری عێراق ڕآیگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.