ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمشەو کاریگەری شەپۆلی بارانبارین زیاتر دەبێت و بەدرێژایی ئەمشەو و سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارینی باش و مامناوەندی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تادا کاریگەرییە سەرەتاییەکانی شەپۆلی بارانبارین لەسەر بەشێکی زۆری ناوچەکانمان دەرکەوتوە و لەبەشێکی ناوچەکانی بادینان بەتایبەت سنوری زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ باران بارینی بەهێز و هەورە بروسکەی توند بونی هەبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت ئەمشەو کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر بێت و بەدرێژایی ئەمشەو سبەی لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارینی باش و مامناوەندی هەیە بەتایبەت سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێکی هەولێر."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە تەواوی ناوچەکانی تریش بۆ ئەم شەو و سبەی ئەگەری باران بارینی مام ناوەندی و باش هەیە، جگە لەبەشێکی گەرمیان و کەرکوک کە ڕێژەی باران کەم دەبێت."