گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیجێکی فەرمیی حکومەتی هەرێم هاک کرا

2022.10.21 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیجێکی فەرمیی حکومەتی هەرێم هاک کرا

ناس کورد-

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ  پەیجی فەرمیی دەستەکەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ھاک کراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 



ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ ئاگاداری گشت لایەک

ئەمڕۆ ھەینی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی (لاپەڕە) پەیجی فەرمیی دەستەکەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ھاک کراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە. بۆیە بە پێویستی دەزانین ئێوەی بەڕێزی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ھەر بابەتێک لەم پەیجە بڵاوکرایەوە، ئەوا دەستەکەمان لێی بەرپرس نییە.

ئێستاش لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای مێتا بۆ گەڕاندنەوەی پەیجەکەمان.

٢١ ـی ١٠ ـی ٢٠٢٢

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان