ناس کورد-
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند، ئیسماعیل خەیات، بڵاوکردەوە و دەڵێت، کارەکانی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات گوزارشت بوون له په‌یامی مرۆڤایەتی و کوردایه‌تی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی د. بەرهەم ساڵح
پەیامی هاوخەمی د. بەرهەم ساڵح بۆ خانه‌واده و کەسوکاری هونەرمەندی گەورەی کورد ئیسماعیل خەیات
بەرێزان خانه‌واده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی گەورەی کورد ئیسماعیل خەیات
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد (ئیسماعیل خەیات) مان پێگەیشت.
کارەکانی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات گوزارشت بوون له په‌یامی مرۆڤایەتی و کوردایه‌تی، هەروەها خزمەتێکی زۆری بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کردووە، بۆیه کۆچی دوایی خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بوو.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەتان ده‌كه‌م و داواکارم له خودای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سه‌بووری و دڵنەوایی هه‌موو لایه‌ك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
د. بەرھەم ساڵح