ناس کورد-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێكی ناكاغه‌زی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، دەشڵێت، به‌مزووانه پاره و قه‌رز ته‌رخان ده‌كات بۆ بازرگانیی بچووك، بۆ بواره گرنگه‌كان له‌وانه كشتوكاڵ و ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شتوگوزار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر (پێنجشەممە 20-10-2022) ڕایگەیاند، "كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆر به په‌روه‌رده ده‌دات، روانگه‌ی من ئه‌وه‌یه، بتوانین ئامرازی پێویست فه‌راهه‌م بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌به‌رهێنان بكرێت، ده‌مه‌وێت هه‌موو ده‌رچووییه‌كی كوردستانی ده‌نگی خۆی هه‌بێت له كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوو رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه."
وتیشی، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مزووانه پاره و قه‌رز ته‌رخان ده‌كات بۆ بازرگانی بچووك، بۆ بواره گرنگه‌كان له‌وانه كشتوكاڵ و ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شتوگوزار، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی له به‌دیجیتاڵكردن به‌ده‌ستمان هێناوه زۆر ناوازه‌یه، ده‌مه‌وێت رۆڵی ئێوه‌ش ببینم."
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، " ده‌مه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌مه حكومه‌تێكی ناكاغه‌زی، ئه‌مه كاتی ده‌وێت، سووربوونێكی زۆری ده‌وێت، كه من ئه‌و سووربوونه‌م هه‌یه، ئه‌وه‌ی لێره رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌یه."
هاوکات لەبارەی دۆخی عێراقەوە، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، " ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون، لایه‌نه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی راشكاویان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات، تیرۆریزم هه‌یه، ئاوی خواردنه‌وه نییه، پاره‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ماوه، خه‌ڵك هیوای به داهاتوویه‌كی باشتره، پێداویستییه‌كانیان دواخراون، وڵات ناتوانێت به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك به روونی ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ئێره قبووڵ بكات، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی بكات."