گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین و ئەو ڤیدیۆیە لە قازانجی بەرهەمی دەرەکییە

وەزیری کشتوکاڵ لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی شوتی پینجوێن دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدات

2019.08.16 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کشتوکاڵ لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی شوتی پینجوێن دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی شوتی پێنجوێن هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و ئەو گرتەیەش زیان لە بەرهەمی ناوخۆیی دەدات. . بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: " لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەی بەرهەمەکان، جگە لەو بەرهەمانەی کە 100٪ ئۆرگانین." . وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوونی پێویستیان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە، چونکە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان. . وەزیری کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، لە دەربڕینی ئەو کەسەی گرتەکەی تۆمار کردووە، زۆر بە ڕوونی هەست بەوە دەکرێ کە هەوڵی شکاندنی بەرووبوومی ناوخۆیی دەدات و دەیەوێ ترس بڵاو بکاتەوە، ئەو کارە مەبەستدار یان لە نائاگاییەوە بێت، سەرئەنجام بەقازانجی بەرهەمی هاوردە دەشکێتەوە. . بێگەر تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیاتر تەندروستتر و باشتر و ئۆرگانی تر و تازەترە، بە بەراورد بە بەرهەمی هاوردەکراو لە ووڵاتانی دراوسێ. . لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا، چەند جۆرێک دەرمان دەبینرێت لە کێڵگەیەکی شوتی پێنجوێندا بەکاردێت ئەوەش کاردانەوەی فراوانی دروستکردووە. .