گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

دەنگی ناڕەزایی لەنێو پارتییەوە سەریهەڵدا: ئەوەی لەژێر بەڕەیە دەیخەینەسەر بەڕە

2022.10.20 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگی ناڕەزایی لەنێو پارتییەوە سەریهەڵدا: ئەوەی لەژێر بەڕەیە دەیخەینەسەر بەڕە

ناس کورد- 

ژمارەیەک کارگێڕی لق لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پاریزگای سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی ناڕەزایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کۆنگرەی پارتی دەردەبڕین و دەڵێن، چەندین ساختەکاری کراوە و پاسەوان هەبووە دەنگی داوە، دەشڵێن، "سبەینێ ئەوەی لە ژێر بەڕەیە دەیخەینە سەر بەڕە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوی ئەو ئەندامانەی پارتی: 

 

بۆ ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  فەزائی و محەلی و پەیج وئەکاونتەکان ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئه ئەنجام ئەدەین ڕۆژی شەممە  22/ 10 / 2022 لەزەڕایەن هۆڵی شەهید قادر حمەصاڵح کاتژمێر 3 ی پاش نێوەڕۆ سەبارەت بەو تەزویراتەی بەچەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگر ڕادەستی جەنابی حاکمی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتیمان کردوە و جەنابیشیان بڕیاری  ڕاست و دروستی لەسەر داوە، بەڵام بەداخەوە لیژنەی هەڵبژاردن  کورد وتەنی هیزە دەرخونەیان کردوەو کاریان بە بڕیاری دادوەر نەکردوە ـ   لە سنوری بازنەکانی سەید صادق و شارەزورو  زەڕایەن  بەوشێوەیە جوابی ئێمەیان داوەتەوە کە کاتەکەی کەمی ماوە ئێمەیش بەبێ ترس و بوێرانە ناوی ئەو بەرپرسی سیاسی و سەربازی و ئەو هەڤاڵانەی لە لیژنەکە تەنسیقی تەزویراتیان کردوە و یان ئەوانەیشی کەم تەرخەم بونە لەسکاڵاکەمان ناویان ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە ماوەی زیاتر لەمانگێکە هاتوچۆمان پێدەکەن و داوای شاهیدو بەڵگەیان کردوە ئێمەیش بۆمان جێ بەجێ کردوە بەزیادەوە ـ وەبەڵگەمان لایە  کە پاسەوانەکانی خۆیان ناردوە بۆ دەنگدان ئەوەی لەژێر بەڕەیە ئەیخەینە سەربەڕە و  زۆر بەڵگەی تر ئەوکات لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەیبنن و ئەیبیستن  وەپەیام بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنێرین ئەگەر قبوڵی ئەو هەمو زوڵمە لەئێمە کراوە هیچ هەڵوێستێک نەبو ئێمەیش ئەڵێین کۆنگرە پیرۆزی ئەوانە بێت تەزویریان لە ئێمە کرد

 

لەگەڵ ڕێزماندا 

 

سید محمد تاوگۆزی ـ حاکم فاروق ـ سەرخێڵ لالە انوەر خەلیفە یونس ـ کامەران شەهید صابیر  

کارگێڕی لق لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پاریزگای سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتیمان