گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

زانیاریی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە دیناری عێراقیدا ئاشکرا دەکرێت

2022.10.20 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە دیناری عێراقیدا ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناریی عێراقی ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی (پێنجشەممە 20-10-2022) بە میدیای حزبەکەی وت، " بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دەنگۆی دەرکردنی چاپی 20 هەزار دیناری، بە نوسراوێکی فەرمی چەند پرسیارێکم ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، ئەوانیش چەند زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو دراوە نوێیە ئاشكراكرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆكارەكان بریتین لە ڕێکخستنەوەی جۆرەکانی دیناری کاغەز لە ڕێگەی زیادکردنی دراوێکی بەها مامناوەندەوە بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و یەکە ئابورییەکان، هەروەها رێگریكردن لە ساختەکردنی دینار بە تایبەتی هەردوو جۆری 25 هەزاری و 10 هەزار دیناری و کێشانەوەی چاپە کۆنبووەکانی دینار بە تایبەتی 10 هەزار دیناری و 25 هەزاری لە بازاڕەكاندا.

 

باسی لەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بریتییە لە کەمکردنەوەی خواست لەسەر جۆرە مامناوەندەکانی دینار و درێژکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنانی دینارە کاغەزەکان لە ئاڵوگۆڕدا و کەمکردنەوەی خەرجیی چاپکردنی دینار لە رێگەی راگرتنی چاپی 25 هەزار و 10هەزاری.