گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەتی نوێ بڕیاری دا

2022.10.20 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەتی نوێ بڕیاری دا

ناس کورد- 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشتیوانیی خۆی بۆ بەرنامە حکومییەکەی محەمەد شیاع سودانی ڕاگەیاند، بەڵام دەڵێت، بڕیاریان دا، بەشداری لە حکومەتەکەدا نەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ (پێنجشەممە 20-10-2022) ڕایگەیاند، "ئەمرۆ پينجشەممە پێشوازیمان کرد لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەرێز (محمد شیاع سودانی) کە سەردانی کردبوین تایبەت بە بەشداریکردنی نەوەی نوێی لە حکومەتی نوێی عێراق." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای سوپاس و پشتیوانیمان بۆ هەوڵەکانی و بەرێزیان و بەرنامە باشەی کە بۆی باسکردین، پێمان ڕاگەیاند کە پشتیوانی هەموو کارێکی جوان و باش دەبین، ئەگەر خراپیش بوون یان کەموکورتیان هەبوو، ئەوا بێگومان رەخنەگر و چاودێر دەبین بەسەریانەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە راستیدا بەهۆی وەرگرتنی رایەکی زۆری هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان و پاش گفتوگۆ لەناوخۆی خۆمان و ناو جوڵانەوەکە و فراکسیۆنەکە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دڵنیا نین لەوەی کە ئایا ئێمە بەم وەزارەتانەوە دەتوانین خزمەتی هاوڵاتییان بکەین یاخود نا، بۆیە بڕیارمان دا کە بەشداری حکومەت نەبین و هیچ وەزارەت و پۆستێک وەرناگرین." 

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "لە دڵەوە هیوادارم ئەم کابینەیە خزمەتی خەڵک بکات و داوام لە بەرێزیان کرد کە هەرچۆن بێت خزمەتی خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها گوێمان لێ بگرێت کاتێک داواکاری خەڵکی کوردستانی دەگەێنینە لای و هەوڵی چارەسەر کردنی بدات."