گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

دەستەی مافی مرۆڤ داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

2022.10.20 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی مافی مرۆڤ داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

ناس کورد- 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و خەڵکی سیاسی و سڤیل بەبێ فەرمانی دادوەر خەریکە دەبێتە دیاردە و لەوبارەیەوە داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 




دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکات 

 

 دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و خەڵکی سیاسی و سڤیل و هی دیکەش... بەبێ فەرمانی دادوەر خەریکە دەبێتە دیاریدە، کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە ، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەم هەڵسوکەوتە بە مەترسی دەزانین بەتوندی ئیدانە دەکەین.

 

دوای دیار نەمانی هەریەکە لە وێنەگر زرنگ رەحیم و دەرهێنەر زانا نەوزاد، لەسەنتەری میترۆ  لە شاری سلێمانی ، دەرکەوت کە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کردوونە، ئەم جورە ڕەفتارانە مەترسیدارن و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی ئازادی تاک و مافەکانی مرۆڤە

 

بۆیە ئێمە داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکەین لەسەر دەستگیر کردنی ئەم دوو بەڕێزە.

 

ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکەین یاسا لە هەرێمی کوردستان سەروە بیت هەموو لایەک پابەندبن بەیاساوە و بەپێی یاسا بەرکارەکان  مامەڵە لەگەڵ کەیسەکاندا بکرێت

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ 

20ی ئۆکتۆبەری 2022