ناس کورد-
قائیمقامی هەولێر سزادانی چوار بەنزینخانەی بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزین ڕاگەیاند و ناوی بەنزینخانەکانیشی بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر (پێنجشەممە 20-10-2022) بە میدیاکانی ڕاگەیاند، " لەم هەفتەیەدا پشکنینمان بۆ بەنزینی 79 بەنزینخانە کردووە و چواریان سزادراون و یەک بەنزینخانەش داخراوە."
بەوتەی قائیمقامی هەولێر، ئەو بەنزینخانانەی ئەم هەفتەیە سزادراون ئەمانەن:
وێستگەی شکار
وێستگەی رۆڤە
وێستگەی سەیداوە
وێستگەی لاوان
ئەوەشی خستەڕوو، "لە سەرەتای مانگی شەشەوە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر 90 بەنزینخانە بەهۆی دەستکاریکردنی بەنزینەکانیان داخراون و بە دەیان بەنزینخانەش سزادراون.