ناس کورد-
کارەباى سلێمانى مۆڵەتى 10 رۆژ بۆ دانیشتووانى پێنج پڕۆژەى نیشتەجێبوون دادەنێت بۆ بەفەرمی کردنەوەی هاوبەشی کارەبا، بە پێچەوانەوە کارەباکەیان دەربڕدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى کارەبا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێویستە دانیشتووانی بەرزاییەکانی سلێمانی و بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی و پاشاستی و دەروازە ستی (1-2-3) سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزە بکەن بۆ بەفەرمی کردنەوەی هاوبەشی کارەبا.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری دانیشتووانی بەرزاییەکانی سلێمانی و بەرزاییەکانی قەیوان و قەیوان ستی و پاشاستی و دەروازە ستی (1-2-3) دەکەینەوە کە ئەو ماڵانەی تائێستا هاوبەشی کارەبایان نەکردووە لەماوەی 10 رۆژدا لەبەرواری (٢٦/١٠/٢٠٢٢) سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن بۆ بەفەرمی کردنەوەی هاوبەشی کارەبا، بەپێچەوانەوە ناچار دەبین کارەباکانیان
ببڕین.
لەو شوێنانە هەرماڵێک پسولەی کارەبای بۆ چووبێتەوە واتا هاوبەشی کارەبای بەفەرمی کردوە.
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی