گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

25 تاوانى دزی

وردەکاریی دەستگیرکردنى باندێکى گەورەى دزى..ماڵى خەزورى داوەتکرد و دزى لێکردن

2022.10.20 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دەستگیرکردنى باندێکى گەورەى دزى..ماڵى خەزورى داوەتکرد و دزى لێکردن

ناس کورد-

 

پۆلیسى راپەڕین دەستگیرکردنى باندێکى گەورەى دزیکردنى راگەیاند، یەکێک لە ئەندامانى باندەکە ماڵى خەزورى داوەت کردووە بۆ ئەوەى بتوانن دزى لێبکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا باسى لەوەکرد، باندەکە لە سێ کەس پێکهاتوون و دانیشتووى کۆیەن و 25 تاوانى دزیکردنیان ئەنجامداوە.

 

وتیشى لە کۆیە 12 تاوانى دزى، حاجیاوا شەش دزى، سەرچاوە دوو، رانیە سێ دزى، چوارقورنە یەک دزى، خەلەکان یەک تاوانى دزیکردنیان ئەنجامداوە.

 

وتەبێژى پۆلیس باسى لەوەشکرد، باندەکە، چەند قاسەیەکیان بڕیوە، لەوانە قاسەى هەززى هاتوچۆى کۆیە، قاسەیەک لە کۆیە 39 مسقاڵ و پارەیەکى زۆرى تێدا بووە

 

دەشڵێت، ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلەى کە دزییەکانى پێکراوە لەلایەن باندەکەوە لێکراونەتەوە و بە رێگەى قاچاخدا رۆیشتوون و دەمامکدار بوون و چەکیشیان پێ بووە.