گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کەس بریندارن

تەقینەوەیەک لە سلێمانى روویدا

2022.10.20 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەیەک لە سلێمانى روویدا

ناس کورد-

 

ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانى تەقیەوە لە نزیک بارەگایەکى ئەمنى و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێرى "ناس کورد" رایگەیاند، لەگەڕەکى عەقارى سلێمانى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى فۆرچنەر گڕیگرتووە و تەقیوەتەوە.

 

شوێنى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە نزیکە لە بارەگایەکى ئەمنى کە دەوترێت شوێنى مانەوەى کارمەندانى کونسوڵخانەى تورکیایە.

 

بەپێی میدیاى یەکێتى، دوو کەس لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون.

 

سامان نادر بەرێوەبەرى سەنتەرى هەماهەنگى لە سلێمانى بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەو روداوەوە نازانرێت و تیمەکانیان رەوانەى شوێنەکە کردووە.

 

me_ga.php?id=5767