گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

دوو کارمەندى میترۆ دواى بێسەروشوێنبوونیان لە ئاسایش دۆزرانەوە

2022.10.20 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کارمەندى میترۆ دواى بێسەروشوێنبوونیان لە ئاسایش دۆزرانەوە

ناس کورد-

 

سەنتەرى میترۆ رایگەیاند، دەرهێنەر  و كامێرامانێکیان لە بەشی پرۆدەكشنی سەنتەرەکە بێسەروشوێن بوون و دواتر دەرکەوتووە کە لە ئاسایشى سلێمانین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیارى محەمەد بەرێوەبەرى سەنتەرەکە لە راگەیەنراوێکدا وتى "پاش بە دواداچوونی بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگاداری كردین"هەردووكیان لە ئاسایشی سلێمانین با وەفدێكی میترۆ سەردانیان بكەن  تا هۆكارەكەی بزانن هەر هەڵە تێگەیشتنێك هەبێت چارەسەر بكرێت".

 

تا ئێستا ئاسایشى سلێمانى هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.

 

May be an image of 2 people, camera and indoor

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەیانی ئەمرۆ هەردوو خێزانی زانا نەوزاد و زرنگ رەحیم ی دەرهێنەر  و كامێرامان لە بەشی پرۆدەكشنی سەنتەری میترۆ، پەیوەندیان پێوەكردین و پێیان راگەیاندین كە هەردوو كیان لە ئێوارەوە بێسەروشوێنن و مۆبایلەكانیان داخراوە.

 

بەیانی ئەمرۆ  پەیوەندیمانكرد بە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و ئاگادارمان كرد، پاش بە دواداچوونی بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگاداری كردین"هەردووكیان لە ئاسایشی سلێمانین با وەفدێكی میترۆ سەردانیان بكەن  تا هۆكارەكەی بزانن هەر هەڵە تێگەیشتنێك هەبێت چارەسەر بكرێت".

 

ئێستا وەفدێكی میترۆ بە هاوڕێیەتی سەرۆكی دامەزراوەی میدیای وێستگە سیروان غەریب، چوون بەدەم كەیسەكەوە.

دیاری موحەمەد

بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ