ناس کورد-
نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە سێ هەفتەدا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نیگەرانییەکان لەبارەى بەرزکردنەوەى سودى بانکى ئەمەریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخى زێڕ پێنج شەممە (20-10-2022) لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 1627.04 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دواى ئەوەى نزمترین ئاستى لە 28 ى ئەیلولەوە تۆمارکرد و گەیشتە 1624.98 بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.
هەروەها نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە گرێبەستە دواخراوەکاندا بەڕێژەی 0.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 1632.60 دۆلار.
هۆکارەکانى دابەزینى نرخى زێڕ دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەرزبونەوەى دۆلار، ترسەکان لەبارەى بەرزکردنەوەى سودى بانکى ئەمەریکا.