ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگى داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات هۆکار و کەمتەرخەمییەکانى تەقینەوەکەى زنانە دیاری بکەن تا ڕووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى لە راگەیەنراوێکدا داوایکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لە تەقینەوەکەى زنانە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەی قارەمان (زوهێر محەمەد) و برینداربوونی کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و چەند پێشمەرگەیەکی ترم بیست، کە ئەو ڕووداوە خەمبار و دڵگرانی کردم، بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید زوهێر دەکەم، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم، داواکارم هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەو ڕووداوە نەخوازراوە و هۆکار و کەمتەرخەمییەکان دیاری بکەن تا ڕووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهید زوهێر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی