کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە حاجیانی هەریمی کوردستان دەست بە گەڕانەوە دەکەن. , ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمره‌ی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکی فەرمیدا رایگەیاندووە: "سبه‌ینێ شەممە 17ی ئابی 2019 یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی هەرێم له‌وڵاتی سعودیەوە به‌ره‌و كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه 834 حاجی خه‌ڵكی هه‌ولێر و سلێمانین". , به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ئاماژەی بەوەداوە: "گه‌شتی یه‌كه‌م كاتژمێر5:00ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێده‌كه‌وێت، كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ده‌گاته شاری سلێمانی كه ژماره‌یان (417) حاجییه، گه‌شتی دووه‌میش كه حاجیانی پارێزگای ھه‌ولێر له خۆ ده‌گرێت، كاتژمێر(4)ی عه‌سر به‌ڕێده‌كه‌وێت و كاتژمێر 6:30ی ئێواره ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێر و ژماره‌یان (417) حاجییه". , لە وەرزەی ئەمساڵی حەجدا نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بەشداربوون، کە نزیکەی 56 هەزار کەسیان لە عێراقەوە ڕویان لەو وڵاتە کردبوو، هەروەها حەوت هەزار و 130 کەسیش لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستى بەجێگەیاندنى حەج چوبوونە سعودیە. , ,